Saturday, 20 October 2012

TA DAWLATI IRAQ NAHATOTAWA KURDISTAN

سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی گه‌وره‌، خه‌ونێکی واقیعی

گه‌وره‌ترین هۆکار له‌ به‌ سیسته‌ماتیك بوونی ژیانی کارگێڕیی هاوڵاتیان بریتیه‌ له‌ بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی که‌ لای زۆرێك خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌ و لای زۆرێکی تر له‌سه‌ر مێزی به‌رژه‌وندییه‌ تایبه‌تییه‌کاندا کاڵایه‌که‌ قابیلی مامه‌ڵه‌ به‌سه‌ره‌وه‌کردن هه‌یه‌.


تا ئێستا کورد تاکه‌ میلله‌تێکه‌ که‌ بێ ئازادیی له‌سه‌رانسه‌ریی زه‌ویدا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی خۆی نییه‌، گه‌ر ئه‌مه‌ له‌ ئاکامی ڕقێکی ده‌وڵه‌ته‌ ئیستیعمارییه‌کانه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاکانی چه‌رخی بیستدا سه‌رچاوه‌ی گرتبێت ئه‌وا نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسی لای سه‌رانی کورد له‌مڕۆدا هۆکارێکی کاریگه‌ره‌ له‌ خۆ نه‌دان له‌ قه‌ره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌نووس سازه و کاربۆ نه‌کردنی.

لێره‌و له‌وێ که‌سانی دڵسۆز هه‌ن و ڕاستییه‌کان له‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ کورده‌کان جوانتر ئه‌بینن وتیشکی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر، وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌ش لای ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ له‌ خه‌مخۆریی و تێگه‌یشتنه‌وه‌ هه‌ڵقوڵاوه‌.

یه‌کێك له‌و که‌سه‌ له‌ خۆبووروانه‌ بریتیه‌ له‌ کاك سه‌ربه‌خۆیی که‌ له‌ ژووره‌ کوردیه‌کانی پاڵتاکدا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ خزمه‌تی هاوڵاتی کوردایه‌ و هه‌میشه‌ به‌ ده‌نگه‌ زوڵاڵه‌که‌ی ئه‌و ڕاستیانه‌ ئه‌دات به‌ گوێی مرۆڤی کوردا و هانیان ئه‌دات بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌و خاڵه‌ گرنگه‌ فه‌رامۆش کراوه‌.

کاك سه‌ربه‌خۆیی وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌کو خزمه‌تگوزارێکی مه‌ده‌نی هاوڵاتیانی کورد بێ پسانه‌وه‌ ساڵانێك بێ موچه‌ خزمه‌تی کردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ر له‌ گوتنی حه‌ق و هوشیارکردنه‌وه‌ی تاکی کورد له‌ راستییه‌کان درێغی نه‌کردووه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند جارێك لای ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردییه‌وه‌ تاڵاوی زیندانه‌ نوته‌که‌کانی به‌ قوڕگدا بکرێت.

له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا کاك سه‌ربه‌خۆیی له‌ ژووری {کوردیش کۆمپیوته‌رئینته‌رنێت هێڵپ } بیرۆکه‌یه‌کی جوانی جێبه‌جێ کردووه‌ به‌وه‌ی که‌ هه‌موو ئه‌و داواکاریانه‌ی هاوڵاتیانی کورد ده‌نووسێته‌وه‌و له‌ژێر سه‌ردێڕی که‌مپینی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کۆی ده‌کاته‌وه‌ و بۆ داهاتوو سوودی لێ ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش هه‌ندێکه‌ له‌و خاڵانه‌ی که‌ هاوڵاتی کورد ته‌عبیریان لێ کردوون له‌ به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ هه‌نگاونان:

1- ئه‌بێت کورد به‌ بێ بۆچوونی حیزبی خۆیان هه‌وڵ بده‌ن بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆ.

2- حیزبه‌کان ئه‌بێت زه‌مینه‌یه‌کی وا دروست بکه‌ن خه‌ڵکی کورد خۆیان که‌سانێك کاندید بکه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی.که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و دلسۆزیی هه‌ڵی ببژێرن.

3- ئه‌بێ هه‌ڵبژاردن خه‌ڵك بیکات به‌ بێ به‌شداریی حیزبه‌کان و سه‌رۆکی حیزبه‌کان.

4-هه‌ڵمه‌ت و کۆبوونه‌وه‌ ساز بکرێت بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردیی، له‌ کاتێکدا حیزبه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ دزیی و به‌ره‌ڵڵایی بۆ نه‌هێشتنی گیانی نه‌ته‌وه‌یی.

5- ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانی کورد کۆك بن ئه‌وا هیچ دوژمنێك ناتوانێت زیان به‌ کورد بگه‌یه‌نێت.

6- لابردنی هه‌موو به‌رپرسێکی حیزبی له‌ به‌رپرسیارییه‌تی ناو داموده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تگوزارییه‌کان.که‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی دروست بوونی دیکتاتۆرییه‌ت و سه‌رکوت کردنی دیموکراتی.

7- ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سیسته‌م له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ بگۆڕێت ئه‌وا پێویسته‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌دیلی باش هه‌بێت

8- پێویسته‌ حیزبه‌کان ڕێگا به‌ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بده‌ن بۆ ئیداره‌ی بێ لایه‌نی و هێنانه‌ دی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌لی کاری یه‌کسان بۆ هه‌موو لایه‌ك و یاسای بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کاری پێ بکرێت و داهاتی زۆروزه‌به‌نده‌ی وڵات به‌ شێوه‌یه‌کی مه‌وزوعی سه‌رف بکرێت

9- سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی ژیانی هاوچه‌رخی ولاتان و گونجاندنی و په‌یڕه‌وکردنی له‌ ژیانی ئیداریی کوردستان و بۆ ئه‌مه‌ش سوود وه‌رگرتن له‌ کوردانی هه‌نده‌ران کارێکی سه‌رکه‌وتووه‌

10- ئه‌بێت ڕێکخراویی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له‌ جیهاندا دابمه‌زرێت و کار بۆ تاکی کورد بکات له‌ هه‌ر جێیه‌کدا بێت.

11-هوشیارکردنه‌وه‌ی تاکی کوردیی به‌ هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت، له‌وانه‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ مه‌نهه‌ج و شێوازه‌کانی خوێندن له‌ کوردستان و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ که‌ڵک و مۆدێرن و هه‌روه‌ها خستنه‌ کاری ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی ڕاگه‌یاندن له‌م پێناوه‌دا.

12-ئازادیی و مافی ژیان و مافی یاسایی هه‌موو تاکێك یاسا داکۆکی لێ بکات و بیپارێزێت، ئه‌مه‌ش به‌ سه‌روه‌ریی یاسا و دادگاکان دێت بێ ده‌خاله‌تی حیزب و به‌رپرسه‌کان

13- په‌ره‌پێدانی بنخانی ئابووری وڵات و بوژانه‌وه‌ی گونده‌کان و بواری کشتوکاڵ و ژینگه‌ی کوردستان

14- دانانی لیژنه‌یه‌ك له‌ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ چاودێری و لێپێچینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌م لیژنه‌یه‌ مافی ته‌واوی هه‌بێت له‌ ده‌سخستنی زانیاریه‌کان و به‌دوادا چوون بێ ده‌خاله‌تی ده‌سه‌ڵات .

15- ده‌بێ هێزێکی سه‌ربازیی نیشتمانی مۆدێرنی کوردستان دابمه‌زرێت بێ ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ هیچ حیزبێك بێت و کاریان پاراستنی خاکی کوردستان بێت
.


16- گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ گوندێکیشدا دروست ببێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ په‌ره‌ده‌سێنێت و دڵسۆزانی لێ کۆ ده‌بێته‌وه
‌.


17- ده‌بێ چاوبخشێنرێته‌وه‌ به‌ ئاسته‌کانی موجه‌ و گرانی نرخدا . به‌ جۆرێك یه‌کسانی له‌ دابه‌ش کردندا هه‌بێت و موچه‌ی په‌رله‌مانتارێك له‌ مامۆستایه‌ك زیاتر نه‌بێت



18-به‌کارهێنانی سیسته‌می کۆمپیوته‌ریی له‌ هه‌موو دام و ده‌زگاکانی حوکمه‌تدا و نه‌هێشتنی ڕۆتینی بێ سوودی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کان له‌ پێناوی کارئاسانی بۆ هاوڵاتییاندا
.


19-پێویسته‌ وه‌زاره‌تی (چاودێری و به‌دواداچوون) هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت به‌ سه‌ر هه‌موو دام وده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسه‌کان له‌ پێناوی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
20- دوور خستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان سوور بووه‌ به‌ خوێنی تاکی کورد و لابردنیان له‌ هه‌موو پۆستێکدا

No comments:

Post a Comment